ئابووری
مریشك زیانى ده‌یان ملیارى له خاوه‌ن كێڵگه‌كان داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى مریشك، خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان رووبه‌ڕووى زیانێكى زۆربوونه‌ته‌وه و له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ده‌یان ملیار دینار زیانیان به‌ركه‌وتووه.
فه‌رمان ئازاد، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى مریشك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ چه‌ند جارێك نرخى مریشك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بۆ 2 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك دابه‌زیووه و هه‌ندێكجار بۆ 1950 دیناریش دابه‌زیووه".
وتیشى "به‌هۆى ئه‌و دابه‌زینه‌وه، خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان رووبه‌ڕووى زیانێكى گه‌وره‌بوون به جۆرێك زیانه‌كانى ئه‌مساڵیان به سه‌رو 60 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چه‌ند رۆژێكه نرخی مریشك له كێڵگه‌كان به دوو هه‌زار دیناره، ئه‌وه‌ش وایكردووه خاوه‌ن كێڵگه‌كان زیانێكى زۆر بكه‌ن كه له‌نێوان 5 بۆ 10 ملیار دینار بووه له‌و ماوه‌یه".
له‌باره‌ى هۆكارى هه‌رزانبوونى نرخى مریشك باسى له‌وه‌شكرد "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو كێڵگه‌كان پێكه‌وه جوجك داغڵ ده‌كه‌ن و پێگه‌شتنیان پێكه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌رهه‌مێكى زۆر هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ره‌وانه‌ى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌كرێت".
ع
بیروڕا



