ئابووری
دارا سێکانیانی: ناکرێت فەرمانبەر لە چاوەڕوانی مووچەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ناکرێت بۆ هاتنی مووچە فەرمانبەرام لە چاوەڕوانی ئەوەدابن کەی پارە لە نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ بکرێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "فەرمانبەران مافی خۆیانە مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن و چەندین ساڵەو بەو دۆخەی ئێستا بەڕێی دەکەن".
وتیشی "ناکرێت فەرمانبەر مانگ لە دوای مانگ لە چاوەڕوانی هاتنی پارەو مووچەبن، رێککەوتن کراوەو نەوت ئەڕوا، کەواتە با بەبێ چاوەڕوانی هەرێم داهات بنێرێت و بەغداش مووچە بنێرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "چەندین ساڵە فەرمانبەران لە چاوەڕوانی مووچە مانگ و ساڵ بەڕێدەکەن و هەمیشە لە چاوەڕوانیدان، شتێک رووبدات ئەمان دەبنە قوربانی".
ع
بیروڕا



