کوردستانی

جومانە غەلای: پێدانەوەی کارتی دەنگدان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جومانە غەلای: پێدانەوەی کارتی دەنگدان بەردەوامە


مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بەردەوامین لە پێدانەوەی کارتی دەنگدان و داوا دەکەین هاوڵاتییان بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە لە رێگەی بنکەکانی کۆمسیۆن لە سەرتاسەری عیراق کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان دەدرێتەوەو بەردەوام دەبین لە دانەوەی کارت".

وتیشی "ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان دراونەتەوە بەوانەی نوێن و بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن، داواش دەکەین تا خەڵک مافی دەنگدانی نەفەوتێ بچن لە بنکەکان کارتەکانیان وەربگرنەوە".

 شایەنی باسە رۆژی 11ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدەدرێت و ماوەی شەش رۆژیشە بانگەشە دەستیپێکردووە.

ع
Qaiwan
Qaiwan