ئابووری
ئاگادارى فێڵێكى نه‌وتفرۆشه‌كان بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى به‌غدا كه باشترین جۆرى نه‌وته به 155 هه‌زار دیناره، به‌ڵام هه‌ندێك له نه‌وتفرۆشه‌كان، بۆ مه‌رامى خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى له بازاڕ گه‌یشتووه‌ته 190 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش له پێناو مه‌رامى خۆیانه.
به‌رهه‌م عه‌لى، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "باشترین جۆرى نه‌وت له‌م كاته‌دا كه به‌غدایه یه‌ك به‌رمیل 155 هه‌زار دیناره و تا به‌رده‌رگا به 160 هه‌زار دیناره و به هیچ شێوه‌یه‌ك هێنده گران نه‌بووه كه هه‌ندێك له نه‌وتفرۆشه‌كان باسى ده‌كه‌ن".
وتیشى "یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له زستانیش ناگاته ئه‌و نرخه، چونكه حكومه‌ت نه‌وتى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكردووه، هاوكات به‌غداش نه‌وت ده‌نێرێت و به نرخى 60 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "با هاوڵاتییان ئاگاداربن و ئه‌وه بزانن، كه نه‌وت به‌و نرخه گرانه نه‌كڕن و ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت بازاڕ بۆ خۆیان گه‌رمبكه‌ن".
ع
بیروڕا


