کوردستانی

شه‌رع و توركیا نایانه‌وێت بچنه‌ شه‌ڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رۆژئاواى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌رع و توركیا نایانه‌وێت بچنه‌ شه‌ڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رۆژئاواى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی دامەزراوەی ئاشتیی کوردی ده‌ڵێت، بە پێی لێکەوتە توندەکانی شەڕ لەگەڵ کوردی سوریا، نە دەوڵەتی توركیا و نە دەوڵەتی ئەحمەد شەرع لە سوریا نایانەوێت لەگەڵ کوردی سوریا بە شەڕدا بێن.

مێگان بودت، بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان لە دامەزراوەی ئاشتیی کوردی لە واشنتۆن رایگه‌یاند "لامەرکەزی بوون و دەستەبەر کردنی مافی یەکسان بۆ هەموو نه‌ته‌وه‌ و ئایینەکان، گرنگترین خواستی کورد و نه‌ته‌وه‌كانى ترى سوریایه‌".

ناوبراو سەبارەت بە په‌یوەندیی حکومەتی ئه‌حمه‌د شەرع، سه‌رۆكى كاتى سوریا لەگەڵ کوردەکان لە رۆژئاواى کوردستان وتیشى "ئەوەی کە هەمووان لە رۆژئاواى كوردستان دەیانەوێت، سه‌ره‌ڕاى ئایینه‌كان، ڕێگاچارەسەری سیاسیی ئاشتیخوازانە بۆ قەیرانی سوریا لەسەر بنەمای لامەرکەزی بوون و مافی یەکسانە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " ئەگەرچی ئەنقەرە، سوریا بەرەو حکومەتی ناوەندیی هان دەدات، بەڵام نە دیمەشق و نە ئەنقەرە نایانەوێت بچنە شەڕێکی تەواوەوە، چونکه‌ شەرع و تورکیا هیچ لاییەکیان خوازیاری شەڕی بەربڵاو نین، بۆ حکومەتی دیمەشق ئەوە بە واتای دەستپێکی شەڕی نوێی ناوخۆیی و لەوانەیە کۆتایی پێگەیان وەکو حکومەتی دەسەڵاتدار لە سوریایە و بۆ تورکیاش واتا کۆتایی رەوتی ئاشتیی لەگەڵ پەکەکە".

ع
Qaiwan
Qaiwan