گێتی
ئێران... ئه‌وروپا ده‌ستوه‌ردانى كرد و رێككه‌وتنمان نه‌كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، هەوڵمان دا لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانس لە قاهیرە به شێوەیه‌كى نوێ ڕێککەوین، بەڵام ئەوروپا دەستوه‌ردانى كرد و هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێت بێلایەن و پارێزەری ناوەندە ژێر چاودێری و رێککەوتنەکان بێت، بەڵام زۆرتر بە هۆی فشاری سیاسیی هەندێک وڵاتی ئەندام، لەو کارەدا شکستی هێناوە".
وتیشى "پاش شەڕ و دەستدرێژییەکان، ئێمە دووبارە هەوڵماندا لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی بە شێوەیه‌كى نوێ بگه‌ینه رێككه‌وتن، بە تایبەت لەبارەی ناوەندە بۆردوومانکراوەکان، چونکە هیچ شێوە و پێڕەوێک بۆ ئەو مەبەستە لە گۆڕێ‌دا نەبوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " ئەوروپا دەستوه‌ردانى كرد و به‌هۆیه‌وه رێككه‌وتنه‌كه نه‌كرا، ئەوە نیشانى دەدا ئەوروپییەکان چ رادەیەک بۆ پێشخستنی ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان، ئاژانس وەک ئامێرێكى سیاسەتی دەرەوەیی بەکارده‌هێنن".
ع
بیروڕا


