گێتی
كامالا هاریس: خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه جارێكی تریش خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كاندیدبكه‌م.
كامالا هاریس، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو ركابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هێشتا وازم له سیاسه‌ت نه‌هێناوه و گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه "به دڵنیاییه‌وه له ژیانی خۆیان سه‌رۆكێكی ژن له كۆشكی سپی ده‌بینن".
وتیشى "هه‌موو ژیانی بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری نه‌داوه له داهاتوودا چی ده‌كات، به‌ڵام بیرم له‌وه كردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا خۆم كاندید بكه‌مه‌وه".
له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2024، هاریس به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئێستا ئه‌مه‌ریكا كاندید بوو، به‌ڵام شكستى هێناو تره‌مپ چووه كۆشكى سپى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
ع
بیروڕا


