ئابووری
ئه‌م هه‌فته بازاڕى دنیا ده‌شڵه‌قێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌ر یه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو شى جینگ پینگ، سه‌رۆكى چین له مالیزیا كۆببنه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕاى شاره‌زان و بانكه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى له‌سه‌ر بازاڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش بازاڕى زێڕ، له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا و چین ولابردنى سزاى گومرگى، بازاڕى زێڕ دابه‌زین تۆمارده‌كات و خاو ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌رى هه‌یه ئۆنسه بۆ خانه‌ى 3900 دۆلار دابه‌زێت، ته‌واوى بازاڕه‌كانى جیهان چاوه‌ڕێى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له لایه‌كى تره‌وه كۆتایی ئه‌م مانگه، بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه و به‌پێى پێشبینییه بانكه جیهانییه‌كان، رێژه‌ى سو‌و له نێوان %0.25 بۆ %0.50 كه‌مده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گرانبوونه‌وه‌ى زێڕ هه‌یه.
رۆژى رابردووتر جى پى مۆرگان، گه‌وره‌ترین بانكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "زێڕ ئاراسته‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌یه و له داهاتوویه‌كى نزیكدا یه‌ك ئۆنسه بۆ 5000 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ع
بیروڕا


